شەقامی ناو بازاڕەکەی پێنجوێن بەپێی کەشوهەوا نۆژەندەکرێتەوە
964+
عادل کانەبی
شارەوانی پێنجوێن بڕیاریداوە شەقامە سەرەکییەکەی ناو بازاڕی قەزاکە نۆژەنبکاتەوە، بەڵام بەپێی دۆخی کەشوهەوا.
لەوبارەیەوە، ئەمیر جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی 964 وتی، کۆمپانیای دووزی کارەکەی پێسپێردراوە و بە وتەی ئەوان ئەو جۆرە قیرەی کە دابینیان کردووە بۆ شەقامەکە بۆ کەشوهەوایەکی سارد نابێت و پێویستی بە هەوایەکی مام ناوەند هەیە و نابێت سەرما بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە گوژمەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە بڕی 470 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لە ماوەی 60 رۆژ تەواو دەبێت.
قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانیە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 55 هەزارە کەس دەبێت.