بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر حەوت دۆلارى جیاوازییەتى
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
سێ رۆژى لەسەریەکە نرخى نەوت رووى لە دابەزینە، بەڵام بەراورد بە یەک ساڵ لەمەوبەر هەر بەرمیلێک نەوت لە ئەمڕۆدا حەوت دۆلار بەرزترە.
پار ئەمڕۆ، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، بە 85.51 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 0.24 سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس كه له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا به‌ڕێژه‌ی 9% به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ 82.08 دۆلار دابەزیوە، بەشێوەیەک 0.25% سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای ANZ Research زیادبونی هاتوچۆ و گواستنه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر نرخى نەوت جێدەهێڵێت.