بەرزە

نرخى یەک بەرمیل نەوت 101 دۆلارە

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی جیهانی (OilPrice) تایبەت بە هەواڵەکانی وزە، بازاڕەکانی نەوت گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی. گرنگترین هەواڵی بازاڕەکە بریتییە لە کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا، کە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتن و تێپەڕاندنی نرخی نەوت لە بەربەستی 100 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى نەوت، مامەڵەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن نەوتی خاوی برێنت بە 101.0 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات نەوتی خاوی تەکساس  بە 96.09 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەکاتێکدایە کە گرژییەکانى ناوچەکە بەتایبەت لە گەرووى هورمز و مەترسى سەر کەشتییە نەوتییەکان بەردەوامە.