هەورامان
گەنجێک لە کاتی گوزێز تەکاندندا گیانی لەدەستدا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
گەنڤجێکی خەڵکی جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی گوێز تەکانداندا لە هەورامان لەسەر دار کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ 964 وتی، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی گوێز تەکاندن لە باخەکانی شنروێی سەر بە هەڵەبجە ئەو گەنجە کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە، تەرمەکە لەوێ ئەمێنێتەوە هەتا کەسوکارەکەی دێن و رێکارە ئیدارییەکان تەواو دەکرێن بۆ ناردنەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو گەنجەکە ناوی فازیل جیهانگیر ئاغایە، تەمەنی 38 ساڵە و خەڵکی جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی