لە خورماتوو

پۆستێکی تری ئیداری گەڕایەوە دەست کورد

سیروان خورشید – خورماتوو

لە گۆرانکاریەکی ئیداریدا لە خورماتوو پۆستی بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی عەرەبی لەقەزاکە درا بە نەتەوەی کورد و لەسبەینێوە دەستبەکار دەبێت.

​پێشتر نەزیر عەلی کە لەنەتەوەی عەرەب بوو، پۆستەکەی بەڕێوەدەبرد و دوای لابردنی، “ئاریان سابر” مامۆستای زانکۆ لە نەتەوەی کورد لە شوێنەکەی دانرا.

ئاریان سابر بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی خورماتوو بە 964ـی وت، “لە سبەینێوە بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی بەشی عەرەبی لە قەزاکەدا دەستبەکار دەبم و هەوڵدەدەم خزمەتی سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان بێ جیاوازی بکەم”.

لە پاش روداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە کورد سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی لەو قەزایە لەدەستدا بوو، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ و دواجار هەریەک لە پۆستەکانی “نەخۆشخانە، شارەوانی، کشتوکاڵ، ئەوقاف” گەڕاونەتەوە بۆ کورد و ئێستاش بە وەرگرتنی پۆستی پەروەردە، یەکێکی دیکە لە پۆستەکان گەڕایەوە دەست نەتەوەی کورد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی