نایانهەوێ تەماتە هاوردە بکرێ

جوتیارانی پێنجوێن لەبەیانی زووەوە جموجۆڵی بازرگانیان لە قەزاکەیان راگرتووە

بڕوا مەجید – پێنجوێن

بەهۆی هەرزانبوون و نەفرۆشتنی بەرهەمەکانیان جوتیارانی پێنجوێن ئەمڕۆ  هیچ بەرهەمێکی کشتوکاڵیان نەچینیووە ودەرگای عەلوەی قەزاکەیان داخستووە، لەسەر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانییش گردبوونەوە.

بەختیار قادر، ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن بۆ 964 وتی، گردبوونەوەی جوتیارانی پێنجوێن دژی هێنانی بەرهەمی تەماتەی دەرەکییە و هەرزانبونی بەرهەمی ناوخۆیە، لەشەوەوە لە ملەکەوەن لەسەر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی رێگری لەهاردەکردنی تەماتەدەگرن بێتە کوردستان.

دەشڵێت، ئەمڕۆ هیچ بەرهەمێکی کشتوکاڵی نەچنراوە و و دەرگای عەلوەی پێنجوێن داخراوە، شەو تەنها رێگری لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرا کەتەماتەی پێبێ، لەبەیانی زوەوە رێگری لەهەموو جۆرە بارهەڵکرێک دەکرێت و رێگاکە بەرویاندا داخراوە.

ئەنجومەنی خوتیاران ئاماژەی بەوەشکرد، “هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بچوک ئاساییە، لایەنی پەیوەندیدار هاتوونەتە سەرخەت لەگەڵمان، بەڵام تاچارەسەرکردنی کێشەکەمان لێرە دەمێنینەوە”

پێداچوونەوە: توانا نەقی