گردبوونەوەی فەرمانبەران لە حەسەکە - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
فەرمانبەران گردبوونەوە
مەعاش نییە و هەمووان رویان لە پارێزگارە کوردەکەی حەسەکەیە
ئەحمەد مستەفا
پارێزگاری حەسەکە نورەدین ئەحمەد رایگەیاند، هەوڵ دەدات کێشەی دواکەوتنی موچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی تا کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر بکرێت.
ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەی پارێزگار لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانبەری تەندروستی و کەرتەکانی تری حکومی کراوە کە لەبەردەم بینای پارێزگا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دواکەوتنی موچە و شایستە داراییەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە 20.9.2026 گردبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای حەسەکە، پارێزگار وتوویەتی، گوێبیستی داواکارییەکانی فەرمانبەران بووە و بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دابینکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.
لە پارێزگای حەسەکە، لە رۆژئاوای کوردستان، فەرمانبەرانی هەندێک ناوچە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ و هەندێکی دیکە بۆ ماوەیەکی زیاترە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
کێشەی دواکەوتنی موچە لە رۆژئاوای کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵێک هۆکاری ئابوری، سیاسی و ئەمنییەوە هەیە.
دابەزینی داهات و قەیرانی ئابوری: نائارامی دۆخی گشتی ل سوریا، دابەزینی بەهای لیرەی سووری و ناسەقامگیری نرخی دۆلار کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بودجەی ئیدارەی خۆسەر هەبووە.
گرژییە سەربازی و ئەمنیەکان: هێرش و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچەکە و لەدەستدانی هەندێک سەرچاوەی سەرەکی داهات بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە.
کێشە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق: هەندێک جار بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و نەبوونی هەماهەنگی دارایی لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت.