نازانرێت هۆکار چییە
دەنگێکى گەورە لە هەولێر بیسترا
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا، دەنگێکى بەرز لە هەولێر هەستى پێکرا، بەڵام تائێستا نازانرێت چییە و لە دواى دەنگەکەش دووکەڵێکى گەورە بەرز بووەوە.
تائێستا لایەنى فەرمى و هێزە ئەمنییەکان هیچیان لەبارەى دەنگەکەوە نەخستووەتەڕوو، ئەوەى هەیە دەنگەکە لە دەورووبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر بووە و لەگەڵیدا دووکەلێکى زۆر بۆ ئاسمانى هەولێر بەرز بووەتەوە.
دەنگەکە لە دەورووبەرى کاتژمێر پێنجن لە باشوورى رۆژئاواى شارى هەولێر بووە بە دیاریکراوى لە نزیک فڕۆکەخانە و رێگاى موسڵ.