لە ناحیەی تەکیە

خۆى كرد به‌ ژێر ده‌ڕاسه‌یه‌كدا و 4 كه‌س بریندار بوون

964+
عەزیز گۆپتەپەیی – چه‌مچه‌ماڵ

لە ناحیەی تەکیە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی دەکات بە ژێر ده‌ڕاسه‌یه‌كداو به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتی بریندار دەبن.
رووداوه‌كه‌، بە دیاریکراوی له‌ کاتژمێر 5:30 خوله‌كى ئێوارەی ئەمڕۆ بووه‌.
مفه‌وه‌ز شێرزاد له‌ به‌شی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964 وت، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووه‌ و ده‌ڕاسه‌كه‌ش لەکاتی وەستان دابووە.
وتیشی “ده‌ڕاسه‌کە 10 مەتر لە شەقامەکەوە دوور بووە و هیچ سه‌رپێچییه‌كى نه‌بوه‌”.

چوار ساڵە بە ئۆتۆمبێلێکی سێ تایی هاتوچۆ دەکات

چوار ساڵە بە ئۆتۆمبێلێکی سێ تایی هاتوچۆ دەکات