ئارەزوومەندانە بووە

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال

ئەحمەد مستەفا

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، 397 ئاواره‌ کە له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له‌ قه‌زای خانكی و گونده‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك نیشته‌جێبوون، ئه‌مڕۆ بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیان له‌ قه‌زای شنگال گه‌ڕانه‌وه‌.

گەڕانەوەى ئارەزوومەندانەى ئاوارەکان لە ژێر سەرپەرشتى وەزارەتى ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە ماوەی سێ ساڵدا لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە زیاتر لە 500 خێزان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

جگە لەوە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمی کوردستان، بەرنامەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی دیکەی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2022- ەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق پێشتر راگەیاندبوو، نزیکەی 33 هەزار خێزان لە 24 کەمپی هەرێمی کوردستاندان و نزیکەی 140 هەزار کەسیان تێدایە، کە زۆربەیان خەڵکی شنگالن.