خاوەن پێشانگەکانی زاخۆ گردبوونەوە
“هەزار مەفرەزەش بێت ئۆتۆمبێلەکان رادەست ناکەین”
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای ئه‌وه‌ی حکومەتی هه‌رێم هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری دا تابلوی ژمارەی ئەوروپی و فەحس دەستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تابلوی ئەوروپی و بێ سه‌ره‌تا له زاخۆ گردبوونه‌وه و ناڕازیی خۆیان لە بریاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ده‌ربڕی.
گردبوونه‌وه‌كه ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدرا و ژمارەیەک خاوەن پێشانگاکانی فروشتنی ئۆتۆمبێلی تابلوی ئەوروپی و ژمارە فه‌حس لە زاخۆ ناڕه‌زاییان ده‌بڕی و دەڵێن ئۆتۆمبێله‌كان رادەست ناکەین و رێگه ناده‌ین.
یه‌كێك له خاوەن پێشانگاكان به 964ی وت، هه‌زار مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس بێت ئۆتۆمبێله‌كان راده‌ست ناكه‌ن.
وتیشی، داواكارین ئۆتۆمبێله‌كان ژماره بكرێن و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
بە پێی قسەی ئەوان، ئەم هەفتەیە پۆلیسی هاتوچۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەستبەسەردا دەگرن و چیتر بۆیان نییە هاتوچۆ بەو ئۆتۆمبێلانە بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا