"چەند منداڵێک هۆکار بوون"
ئاگرە گه‌وره‌کەی دەشتی شکارتە كۆنتڕۆڵکرا
964+
فەرهاد حەسەن
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكی گه‌وره له ده‌شتى شكارتهى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا هۆكار و زیانه‌كانى نه‌زاندراوه.
عه‌لى قادر، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین به 964ـى وت ، تیمه‌كانیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵ كردنى ئاگره‌كه‌ن..
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 7:18 خولهك
ئاگره‌كه ده‌مه‌و عه‌سرى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنه‌ى ئاگره‌كه‌ى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه باغ و بێستان و جاڕهگهنمى هاوڵاتیانى لێیه.
عه‌لى قادر وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ى بۆ 964 دووپات كرده‌وه و له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش وتی “چه‌ند منداڵێك ئاگریان له قهسهڵى گه‌نم به‌رداوه‌و ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تيمهكانیان له بنكه‌ى سه‌روچاوه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و چه‌ندین دۆنم قەسەڵی کۆنەکراوە و باغ و چەند بێستانێکیان لە سوتان رزگاركرد.