ماسی و ماستیشی لەگەڵە
لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە نیو تۆن مۆزی خراپبوودا گیرا
964+
فەرهاد حەسەن
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق بڵاویکردووەتەوە، بەم هەینییە لیژنەی چاودێری بازاڕ دەستیان بەسەر مادەی تێکچوودا گرتووە، بەلام باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەو کەسانەی لێیان گیراوە سزادراون یاخود نا.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامییەت، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان لە پێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاوڵاتیانی قەزاکە، ئەمڕۆ هەینی 3.7.2026 لیژنە هاوبەشـەکانییان لەناو بازاڕی سەیدسادق توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە 500 کیلۆ مۆز و زیاتر لە 140 کیلۆ ماسی 18 سەتڵ ماست، کە هەرسێ ئەو مادانە خراپ بووبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستبەسەرداگرتنەکە بە فەرمانی قائیمقامی قەزای سەیدسادق سەرجەم ئەو مادانەیان لەناو بردووە.