هەر ئێستا
ئاگرێك له چیاى سه‌فین كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێك له چیاى سه‌فینى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه به‌دیاریكراوی له سنوورى گوندى ناودارۆكان كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمه‌كان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنن
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 4:45 خولهك
موقه‌ده‌م عه‌بدولقادر میران، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، نازانن هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چییه و تیمه‌كانیان سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵكردنن.
وتیشی “ئاگره‌كه گه‌وره‌یه و تیمى چه‌ند بنكه‌یه‌كى به‌رگرى شارستانى له شوێنى رووداوه‌كه‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى له به‌شێكى ئه‌و شوێنه‌ى ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه تیمكهكانیان ناتوانن زۆر له شوێنه‌كه نزیك ببنه‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 7:27 خولهك
مقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر له گروپێكى رۆژنامه‌نووسانى هه‌ولێر ده‌نگێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئاگره‌كه له به‌رى شه‌قڵاوه كۆنتڕۆڵ كراوه و چووه‌ته به‌رى هیران.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ش ده‌ڵێت، چه‌ند گه‌شتیارێك ئاگریان كردووه‌ته‌وه‌و له‌ده‌ستیان ده‌رچووه و به‌درێژایی پێنج كیلۆمه‌تر ئه‌و سنووره سووتاوه.