ئەمڕۆ چلەی ماتەمینیی بوو

تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کێشەی چارەسەری “غەزەل مەولان” ئاشکرا نەکراوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی چلەی ماتەمینی غەزەل مەولان کچە پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، وتەبێژی کۆمەڵەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەبارەی کەیسەکەی لە نەخۆشخانە ئاشکرا نەکراوە.

غەزال مەولان، ئەو کچە پێشمەرگەیەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە رۆژی سێشەممە، 14.4.23026، بەهۆی هێرشێکی درۆنیی ئێرانەوە بۆ سەر کامپی سوورداش شەهید بوو.

ئەمجەد حسێن پەنا، وتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە 964 ی راگەیاند، سوپاسی هەوخەمی خەڵکی سلێمانی هەرێمی کوردستان تەواوی بەشەکانی دیکە دەکات بۆ شەهیدبوونی غەزەل و ئەمەش مانای یەکهەڵوێستیمانە.

لەبارەی کێشەی چارەسەرکردنی غەزەل لە نەخۆشخانە کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وتی “لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە پێکهێندراو، نەلام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان بە ئێمە نەداوەتەوە”.

دەنگۆی وەرنەگرتنی کەیسی غەزال کاردانەوەی فراوانی لە نێو خەڵک دروست کرد، تۆمەت ئاڕاستەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کرا کە گوایە کەیسەکەی وەرنەگرتووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری تێکچوونی باری تەندروستیی ئەو کچە پێشمەرگەیە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن