ئاسایشی هه‌ولێر:
“دوو كه‌سمان ده‌ستگیر كرد له موسڵ تاوانی كوشتن‌یان كردووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌مێك پێش ئێستا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی كوشتن‌یان له موسڵ له‌سه‌ره.
ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
دەستگیرکردنی دوو بکوژی تاوانێک کە لە شاری موسڵ رووی‌دابوو.
لە مانگی 4ی2024 لە شاری موسڵ گەڕه‌كی (میپاق) هاوڵاتیەک بە ناوی(عارف حامد) کوژراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکان هەڵاتوون بۆ شاری هەولێر و خۆیان لە شوێنیک حەشارداوە، لەلایەن پۆلیسی شاری موسڵ بە ڕێگای ژووری هەمانگی وەزارەتی ناوخۆى حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار کرده‌وە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە شوێنی بکوژەکانمان ئاشکرا کرد و بە فەرمانی به‌ڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرمان کردن، بەناوەکانی (ح ، س ، أ) و (ع ، س ، أ)، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری کوشتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان هەردوولا.