وهزیری خوێندنی باڵای کوردستان
“ئهگهر دهرچووهكانمان دانهمهزرێن دهبێت زانكۆكانمان دابخهین”
+964
دیلان محەمەد جەزا
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بە 964ی وت، کار بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ و کەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ تایبەتەکان دەکەن، لەبەر ئەوەی زانکۆ تایبەتەکان دەستی باڵایان هەیە لە دروستکردنی پسپۆرییەکان بۆ بازاڕ.
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964 وت، بەشە تەندروستییەکان لەناو زانکۆ تایبەتەکاندا تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، خزمەتێکی زۆریان بەو ناوەندانە کردووە، کە پێویستیان پێی هەیە.
باسی لەوەش کرد، لە نێوان زانکۆی حکومی و تایبەتدا جیاوازی نابینێت و لە زانکۆ تایبەتەکانیشدا دەتوانرێت ئەو پسپۆڕییانە دروست بکرێن، کە بازاڕ پێویستی پێیان هەیە.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، “ئهگهر دهرچووهكانمان دانهمهزرێن دهبێت زانكۆكانمان دابخهین”، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، “ناکرێت بڵێین لەبەر ئەوەی دەرچووەکان دانامەزرێن پێویست بە کردنەوەی بەشە تەندروستییەکان ناکات لە زانکۆ تایبەتەکان.
وتیشی: “پێویستە بازاڕ و کەرتی تایبەت رێکبخەینەوە، تا هەلی کار بدۆزینەوە بۆ دەرچووەکان، بە هەزاران کەس لە دەرەوەی کوردستانەوە هاتوون و لێرە کار دەکەن”.
وەزیری خوێندنی باڵا لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ئەم قسانەی بۆ 964 کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا