لە ‌عەلوە بوو بە 2000 دینار

تەماتە عالەمی مشەوەش کردووە و نرخەکەی هەر بەرەو سەرەوە دەڕوات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

تەماتە عالەمی مشەوەش کردووە و هەر بەرەو سەرەوە دەڕوات، هەرلەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکەشی کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕ و سفرەی خەڵک دروست دەکات.

فەرەیدون حەوێز کاسبکارە لە عەلوەی هەولێر، ئەو بە 964ـی وت، “پێشتر کیلۆیەک تەماتە بە 400 بۆ 500 دیناربوو، ئێستا بە 1500 بۆ 2000 دینارە، ئەوەش پەیوەندی بەو بڕیارەی ئێرانەوە هەیە کە هەناردەکردنی تەماتەی بۆ دەرەوە قەدەغە کردووە”.

“ئەم گرانبوونە کاتییە و ئەگەر بەرهەمی خۆمان پێبگات، بە دڵنیاییەوە هەرزان دەبێتەوە”، فەرەیدون حەوێز وای وت.

بۆ ئاگاداربوون لە کاریگەری تەماتە لەسەر چێشتخانە و کەبابخانەکان، پەیامنێری 964 چووەتە ناو بازاڕی پایتەخت و سرود خەسرەو کەباچییەکی بەئەزمونی دواندووە، ئەو دەڵێت، “لەگەڵ تەماتە هەموو شتێک گرانبووە و کاریگەری لەسەر ئیشەکەی ئێمە دروستکردووە، بۆیە ناچاربووین کرێکار کەم بکەینەوە، بەڵام ناتوانین نرخی کەباب گران بکەین”.

وەک خۆی دەڵێت، درۆ نییە ئەگەر بڵێن هەندێک رۆژ لە زەرەردان بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێش.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەزمی تەماتە تەواو نابێ و دیسان گرانبوو

بەزمی تەماتە تەواو نابێ و دیسان گرانبوو

نرخی تەماتە لە هەولێر بەرزبووەوە 

نرخی تەماتە لە هەولێر بەرزبووەوە