نزیکەی 60 هاوڵاتی شەهیدبوون
یادی 52 ساڵەی بۆمبارانکردنی هەڵەبجە بە “ناپاڵم” کرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
مۆنۆمێتنی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یادی 52 ساڵەی بۆمبارانکردنی شارەکەیان بە ناپاڵم، کردووەتەوە.
بۆردومانەکە لە ساڵی 1974 لەلایەن سوپای رژێمی عێراقەوە بۆ سەر هەڵەبجە ئەنجادرا، کە نزیکەی 60 هاوڵاتی شەهیدبوون و چەندانی تریش برینداربوون.
ئەمڕۆ 26.42026 بەئامادەبوونی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و بەشێک لەبەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە و و پەرلەمانتارانی کوردستان و نوێنەری حزب و رێکخراوەکان، ئەم دایە کراوەتەوە، سەرەتای ساتێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدان و پاشان ئومێدی ژیانەوە بەنوێنەری کەسوکاری شەهیدان وتەی پێشکەش کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی بۆمبارانەکە دانا.