ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

شەپۆلێکى بارانى بەهارى لەڕێیە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-4-2026

ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت:

هەولێر و سۆران: ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران.
سلێمانی و گەرمیان: تاوە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و هەندێک کات بارانەکە مامناوەند دەبێت.
دهۆک و زاخۆ: لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و بارانبارین ناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژئاوا دەگرێتەوە.
کەرکووک: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ: (هەولێر: 28، سلێمانی: 25، دهۆک: 26، کەرکووک: 29، هەڵەبجە: 28، گەرمیان: 29) پلەی سیلیزی.

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ کەشی سبەی دووشەممە 27-4-2026

لە درەنگی شەوی یەکشەممەوە تا بەرەبەیانی دووشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت:

شەپۆلەکە هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە، هەریر، سۆران، کۆیە، تەقتەق، ئیدارەی راپەڕین، کەرکووک و گەرمیان دەگرێتەوە.

بارانەکە لەگەڵ هەورە تریشقەی بەهێز دەبێت.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوەی دیکە بەخۆیانەوە دەبینن، بەم شێوەیە: (هەولێر: 28، سلێمانی: 26، دهۆک: 27، زاخۆ: 27، سۆران: 23، حاجی ئۆمەران: 17، گەرمیان: 29) پلەی سیلیزی.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کەشە ناسەقامگیرە بە شێوەی “گەواڵە بارانی بەهاری” دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی هەورە تریشقەدا ئاگاداری ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بن.

کەشناسى عێراق هۆشدارى دەدات: لە بڵاوبوونەوەى تیشى سەرو...

کەشناسى عێراق هۆشدارى دەدات: لە بڵاوبوونەوەى تیشى سەروو بنەوشەیى