رووبه‌رى 600 هه‌زار مه‌تر دوجایه
له چیای مه‌قلوب تابلۆى هۆشیارى مین و ته‌قه‌مه‌نى چه‌قێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى هۆشیاری ده‌زگاى مینى دهۆك، به‌ده‌یان تابلۆیان له‌سه‌ر چیاى مه‌قلوب چه‌قاند، بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌و به‌شانه‌ى چیاكه نزیك نه‌بنه‌وه كه مه‌ترسی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نیی لێده‌كرێت.
چیاى مه‌قلوب ده‌كه‌وێته سنوورى قه‌زاى شێخانى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك و مین و تهقهمهنیهكانى بۆ سه‌رده‌مى رژێمی پێشووى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مین به 964ـى راگه‌یاند، ههڵهمتى چه‌قاندنى تابلۆى ئه‌م رێنماییانه به‌رده‌وامه و چیاى مهقلوبیش یه‌كێكه له شوێنه ترسناكه‌كان كه مین و ته‌قه‌مه‌نى لێیه.
وتیشی “پێشتر ئه‌و رووبه‌ره‌ى مه‌ترسیداره له‌و چیایه له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه نیشانه كرابوو كه رووبه‌ره‌كه‌ى 600 مه‌تر دوجایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ته‌واوى ئه‌م رووبه‌ره به‌ده‌یان تابلۆى هۆشیاكردنهوهى هاوڵاتیان داندراوه، تا ئه‌وكاته‌ى تیمه‌كانى مینلابه‌ر پاكی ده‌كه‌نه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تابلۆیانه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى خاچی سوورى نێوده‌وڵه‌تى دروستكراون و دراوه‌ته ده‌زگاى مین تاوه‌كو له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان بچهقێندرێن.