دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا – وێنە: NBC NEWS
هێرشى توند دەکاتە سەر ئۆباما و بایدن
دۆناڵد ترەمپ: ئێران چیتر ناتوانێت پێمان پێبکەنێت
وریا فەتاج
لە پەیامێکی درێژ و تونددا، دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەردوو سەرۆکی دیموکراتەکان، باراک ئۆباما و جۆ بایدن.
ترەمپ لە پەیامێکدا کە تروس سۆشیال بڵاوى کردووەتەوە، دەڵێت،”47 ساڵە ئێران یاری بە ئەمریکا و جیهان دەکات، بەڵام لە سەردەمی ئۆبامادا باڵادەست بوو، کاتێک بە سەدان ملیار دۆلاری نەقدی خرایە بەردەست و لە بەرامبەردا ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا پشتگوێ خران”.
ترەمپ، ئۆباما بە ‘سەرۆکێکی لاواز و گەمژە’ ناو دەبات، بەڵام پێیوایە هێشتا لە ‘جۆ بایدنی خەواڵوو’ باشتر بووە.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ترەمپ ئێرانی بە کوشتنی ئەمریکییەکان و 42 هەزار خۆپیشاندەر تۆمەتبار کرد و بە زمانێکی هەڕەشەئامێزەوە کۆتایی بە پەیامەکەی هێناوە و نوسیویەتى،”ئێران چیتر ناتوانێت پێمان پێبکەنێت”.
کوتکراوەى پەیامەکەى ترەمپ:
ترەمپ: 47 ساڵە ئێران یاری بە ئەمریکا و جیهان دەکات.
ترەمپ: ئێران لە سەردەمی ئۆبامادا باڵادەست بوو.
ترەمپ: لەسەردەمى ئۆباما بە سەدان ملیۆن دۆلار خرایە بەردەست ئێران.
ترەمپ: ئۆباما بۆ ئێران سەرۆکێکى نایاب بوو.
ترەمپ: لەسەردەمى ئۆباما 1.7 ملیار دۆلار کاشی سەوز (دۆلاری نەقد)، بە فڕۆکە گەیەندرایە تاران و لەسەر سینییەکی زیوین درایە دەستیان.
ترەمپ: ئێرانییەکان نەیاندەزانى چى لەو پارەیە بکەن قەت شتى وایان نەدیبوو.
تۆەمپ: ئۆباما سەرۆکێکى خراپ بوو، بەڵام لە جۆ بایدنى خەواڵوو باشتر بوو.
ترەمپ: ئێران 42 هەزار خۆپیشاندەرى کوشتووە.
ترەمپ:ئێران چیتر ناتوانێت پێمان پێبکەنێت.