دانیشتووانەکەی تەواو بێزارن

چوار مۆلیدە لە گەڕەکی سەرهەڵدانی زاخۆ دەگوازرێنەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، ژمارەیەک دانیشتووی گەڕەکی سەرهەڵدان لە زاخۆ، داوای گواستنەوەی مۆلیدەی ئەهلییەکانی گەڕەکەکەیان کرد، کە دەنگی ئەو مۆلیدانە نیگەرانی کردبوون و  دووکەڵەکەشی مەترسی لەسەریان دروستکردبوو.

گەڕەکی سەرهەڵدان، دووەم گەورەترین گەڕەکی زاخۆیە و زیاتر لە پێنج هەزار ماڵ تێیدا دەژین.

ئەحمەد عەبدوڵا، دانیشتووی گەڕەکەکەیە و یەکێکە لە هاوڵاتییەکان، ئەو بە 964ی وت، “خۆتان دەزانن دۆخی کارەبای نیشتمانیی چۆنە، کارەبای مۆلیدەش نەمانبێت باشترە وەک لەوەی بەم دووکەڵ و دەنگە بەرزەیان کارەبامان پێ بدەن، چارەسەرێک نەدۆرێتەوە، رێگە نادەین مۆلیدەکان کاربکەن و هەموویان دەکوژێنینەوە”.

لە بارەی داواکاری ئەو هاوڵاتییانە، موشیر محەمەد، قایمقامی زاخۆ بە 964 وت، “گرفتی ئەو ماڵانەمان پێگەیشتووە، بە زووترین کات چارەسەری کێشەی ئەو ماڵانە دەکەین و شوێنێکی دیکە بۆ ئەو مۆلیدە ئەهلییانە دەدۆزینەوە”.

هەروەها عوسمان عەلی، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی زاخۆ بە 964 راگەیاند، “هەر کە شارەوانیی زاخۆ شوێنێکی گونجاوتر بۆ ئەو مۆلیدانە  دەستنیشان بکات، سەرجەمیان دەگوازینەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

موەلیدە و تانکییەکی گازی هێڵی گواستنەوەی زاخۆ ئاگریان ...

موەلیدە و تانکییەکی گازی هێڵی گواستنەوەی زاخۆ ئاگریان گرت

خوێندکارانى زانکۆی زاخۆ بە ئۆنلاین ئەنجامەکانیان وەرن...

خوێندکارانى زانکۆی زاخۆ بە ئۆنلاین ئەنجامەکانیان وەرناگرنەوە

لەم ئێوارەوە رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت

لەم ئێوارەوە رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت