ئاوارەکانی سەرێ کانێ
دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەیی؛ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵیان
964+
پەری ساڵح
دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە زێدی خۆیان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شاری سەرێ کانی (رأس العين) بۆ ناوچەکانی خۆیان دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان پەیامنێری 964 لە رۆژئاوا، یەکەم کاروانی ئاوارەکان لە کەمپەکانی “تەلايع” و “واشۆکانی” لە پارێزگای حەسەکەوە بەرێکەوتوون بەرەو شاری سەرێ کانی، تاوەکو دووبارە دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
گەڕانەوەی ئەم خێزانانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە رووی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ژێرخان و دابینکردنی سەقامگیرییەوە رووبەڕووی چەندین ئاڵۆزی دەبێتەوە، بەڵام هاوڵاتییان بە ئومێدی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان و کۆتایی هاتنی ئاوارەیی روویان لە زێدی خۆیان کردووەتەوە.