تەنیا مانگی رابردوو

زیاتر لە 1800 کەس لە سلێمانی نەشتەرگەری جوانکاری و سووتاویان بۆ کراوە

شۆڕش قادری

تەنیا لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 1800 کەس لە سلێمانی نەشتەرگەری جوانکاری و سووتاویان بۆ کراوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری، هەزار و 804 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاویان  كردووە، 240 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 86 كەس سەردانی بەشی راوێژكاریان کردووە و 478 كەسیش چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.

مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری، 212 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە 15 نەشتەرگەری سەرووگەورە، 181 نەشتەرگەری گەورە، 10 نەشتەرگەری ناوەند و شەش نەشتەرگەری بچووك بووە، هەروەها 207 كەس داخڵ كراون و 21 یان لە بەشی سووتاوی و 186 یان لە بەشی جوانكاری بووە.