بە پشکنینی DNA کوردە
کەڵەشێری رەسەنی کوردی هەموانی سەرقاڵ کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
کۆمەڵێک هاوڵاتی سەرقاڵی بەخێوکردن و پەرەپێدانی کەڵەشێری رەسەنی کوردین، یەکیک لە بەخێوکارەکان دەڵێن، پشکنینی DNA یان بۆ کردوە کوردی تەواوە.
هیمداد قادر بەخێوکاری پەلەوەر بە 964ـێ وت، کەڵەشێری رەسەنی کوردی تایبەتە بە کلتوری کوردی و DNA بۆ جۆرەکەی کراوە لە دەرەوەی وڵات رەچەڵەکی کوردیە.
باسی لەوەکرد، بەپێی پشکنینەکان نزیکەی 70% کوردیە و تێکەڵەی چەند رەچەڵەکێکە، کەڵەشێرێکە تەنیا بۆ جوانیە و بۆ شەڕ و خواردن نابێت.
ئەوەی خستەڕوو، نرخیان بەپێی تایبەتمەندی دەگۆڕێت و لە 100 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ دوو هەزار و 500 دۆلارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی