دوای 80 رۆژ دەرگای یاریگای فەرەنسۆ هەریری بەڕووی هاندەران کرایەوە

یاریگا کرایەوە و پێشبینی بردنەوەی هەولێر دەکرێت

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای 80 رۆژ دەرگای یاریگای فەرەنسۆ هەریری بەڕووی هاندەران کرایەوە و تیایدا یانەی هەولێر لە میانەی گەڕی 27 مینی خولی ئەستێرەکانی عێراق روووبەڕووی یانەی موسڵ دەبێتەوە.
بیستون عوسمان هاندەرێکی یانەکەیە بە 964 ی وت، ئەو ماوەیە یاریگا داخرابوو هیچ تامێکی لە بینینی یەرییەکان لە ماڵەوە نەدەکرد و ئێستاش خۆشحاڵە بە کردنەوەی دەشڵێت “ئەمڕۆ هەولێە بە سێ بە هیچ لە یانەی موسڵ دەباتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن