"رۆزە" بوو بە 10 ساڵ و 10 نەمامی چاند
لە چەمچەماڵەوە داوا دەکرێت ساڵیادی لەدایکبوون بکرێتە کلتوورێک بۆ نەمام چاندن
964+
فەرهاد حەسەن
رۆزە معروف لە قوتابخانەی شاین لە چەمچەماڵ دەخوێنێت ساڵانە لە رۆژی لەدایکبوونیدا نەمام دەچێنێت و لای خۆی کردوویەتییە کلتوور و ئەمساڵیش بۆ دادی 10 ساڵەی 10 نەمامی گوڵی چاند.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، کە باوکی رۆزایە بە 964 ی وت، دەیانەوێت ئەم بۆنەیە بۆ تەواوی هاولاتیان بکەنە کلتوور و هەر خێزانە و لای خۆیەوە کە ساڵیادی خۆیان و منداڵەکانیان هات، نەمام بچێنن.
دەشڵیت “من پەیمانم داوە بۆ هەر ساڵێکی تەمەنی کچەکەم نەمامێکی بۆ بڕوێنم، بۆ ئەم 10 ساڵەی تەمەنیشی 10 نەماممان بۆی چاند”.
بانگەوازێک بۆ هەموو هاوڵاتیانیش دەکات، کە بۆ ساڵیادی منداڵەکانیان نەمام و گوڵ بڕوێنن، چونکە دڵنیایان دەکاتەوە، کە ئەمە دەبێتە خێرێکی نەبڕاوە بۆیان و دیارییەکی بەنرخیشە بۆ داهاتووی ژینگەکەمان.