"ده‌ستمان به سزادانیان كردووه"
40%ـى دوكاندارانى مه‌خمور زبڵ و خاشاك له سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان فڕێده‌ده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى مه‌خمور ده‌ڵێت، 40% دوكاندارانى بازاڕى قه‌زاكه‌یان زبڵ و پاشماوه‌كان له سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان فڕێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قوڕسی بۆ ئه‌وان دروستكردووه، بۆیه ده‌ستیان به سزادانیان كردووه.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى وت، سه‌ره‌ڕاى دابینكردنى حاویه و دیاریكردنى شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه، به‌ڵام دوكانداره‌كان پابه‌ند نابن و زبڵ و پاشماوه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامى گشتى فڕێده‌ده‌ن.
وتیشی “پێشتر ده‌ستمان به‌سزادانیان كردبوو، به‌ڵام چونكه ئێستاش پابه‌ند نابن، له سزادانیان به‌رده‌وام ده‌بین”.
سزادانیان پێبژاردنى پاره‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌داخه‌وه ئاستى هۆشیاری ژینگه‌یی لای ئه‌و كه‌سانه لاوازه كه به‌وشێوه‌یه زبڵ و خاشاكه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، ده‌شڵێت “زۆر جاران نایلۆنى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌شیان پێده‌ده‌ین كه‌چی هه‌ر پابه‌ند نابن”.
روونیشیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ژینگه به‌رده‌وام بووه و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێك له‌رێگه‌ى مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان و له قوتابخانه‌كان و له‌رێگه‌ى كۆڕ و سمیناریشه‌وه رێنمایی پێویستیان به هاوڵاتیانیان داوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى داوه، رۆژانه لانیكه‌م 80 تۆن زبڵ و پاشماوه له مه‌خمور كۆده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌فتانه سێ رۆژ تیمه‌كانیان له‌رێگه‌ى شۆفڵ و گه‌ڵابه‌وه 14 گه‌ڵابه له زبڵ و خاشاك له كۆڵانه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه.