بە تەزووى کارەبا
خوشک و برایەک پێکەوە گیانیان لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور- سۆران
دەرکەوت ئەو دوو کەسەى کەمێک لەمەوبەر بە تەزووى کارەبا لە رووبارى گەورەى باڵەکایەتى گیانیان لەدەستدا، خوشک و بران و تەرمەکانیان دەرهێندرایەوە.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە راگەیاند، تەرمى هەردوو کەسەکە دەرهێندراوەتەوە کە خوشک و بران.
کاروان میراودەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران رایگەیاند، تەرمەکیانیان دەرهێندراوەتەوە و رەوانەى نەخۆشخانەى ئاشتى کراوە لە سۆران، وەک دەڵێت،”بەڵکو ئەوە خوایە چانسێک مابێت بۆ یەکێکیان”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح