نزیكه‌ى دوو كاتژمێره خه‌ریكن
%95 ئاگرى كۆگاكه‌ى کەسنەزان كۆنتڕۆڵكراوه
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ى رووداوى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، %95ـى ئاگرى كۆگاكه كۆنتڕۆڵكراوه و كه‌ڵه‌كه‌بوونى زۆرى كه‌لوپه‌له‌كان كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه‌یان دواخستووه.
كاروان میراوده‌لى، وته‌بێژى پێشووى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر و راوێژكار و فه‌رمانده‌ى ئێستاى رووداوه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به 964ـى راگه‌یاند، به‌رزى ئاگره‌كه تا سێ مه‌تر بووه و ئێستا ته‌نیا پاشكۆى ئاگره‌كه ماوه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
وتیشی “پێنج تیمى به‌رگرى شارستانى خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه تا ئێستا زیانه‌كانى زیاتر مادین كه به‌ر ماده شله‌كانى دروستكردنى زاهى و تایتى ئه‌و كۆگایه كه‌وتوون و ده‌شڵێت “دوو كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانیش به‌هۆى به‌ركه‌وتنیان بریندار بوونه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن