لە هەولێر
ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و ژنێک گیانیلەدەستدا
توانا نەقی
درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە لە ماڵێک لە هەولێر ژنێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ژنێکی بەڕەگەز عەرەب بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، دوو خوشک لەو ماڵدا ژیاون ئەوەیان کە گیانی لەدەستداوە تەمنی 17 ساڵان بووە و ئەوی دیکەیان سەلامەتە.
وتیشی، هۆکارەکەی بۆ پۆلیس بەجێهێڵدراوە دەبێت ئەوان لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و سووتانی ئەو ژنە.
رووداوەکە لە سنووری کەسنەزان لە هەولێر ستی نزیکی جوتسایدی لاوان بووە.
ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی بنەسڵاوە کۆنترۆڵکراوە.