ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوە

ئێران لە بارەی کەوتنی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک چی دەڵێن؟

964+

بەهرە محەمەدئەمین

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، یەکەمین راپۆرتی خۆی دەربارەی روودای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران بڵاوکردەوە، تێدا دەڵێن، بەشێکی زۆری بەڵگەکان هێشتا یەکلا نەبوونەتەوە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکە سووتاوە.

لە راپۆرتێکی شەش خاڵیدا، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بابەتەکەیان روونکردووەتەوە و دەڵێن هیچ بەڵگەیەکی گوماناوی تێدا بەدی ناکرێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەشێکی زۆری ئەو زانیارییە تەکنیکی و گشتیانە کۆکراونەتەوە، کە دەکرێت هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە بن.

فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە راپۆرتەکەدا رایانگەیاندووە، هێلیکۆپتەرەکە تا یەک خولەک و نیو بەر لە رووداوەکە لە رێڕەوی ئاسایی فڕیندا بووە و لاینەداوە.

بە گوێرەی راپۆرتە بڵاوکراوەکە، فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار، لەگەڵ ئەو دوو هێلیکۆپتەرەکەی هاو کاروانی بوون پەیوەندی هەبووە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێلیکۆپتەرەکە دوای خۆکێشان بە بەرزاییەکاندا گڕی گرتووە و هیچ شوێنەوارێکی فیشەک یا چەکی هاوشێوە بە پارچەکانییەوە بەدی ناکرێت.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی هەڵگرتبوو، تووشی رووداو بوو، بەهۆیەوە سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە، ئیمامی تەورێز و پارێزگارەکەی و پێنج کەسی دیکەش گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆش لە مەشهەد سەرۆک کۆمار بە خاک سپێردرا.

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران