250 ئامێر کاری تێدا دەکەن

بەم نزیکانە 11 كیلۆمەتری رێگا دوکان – چوارقوڕنە دەكرێتەوە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەم هەینییە کارکردن لە رێگای دوکان – چوارقوڕنە بەردەوامە و بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو رێگاکە بۆ شۆفێران بکرێتەوە.

پڕۆژەی رێگای نێوان دوكان – چوارقوڕنە کە لەلایەن کۆمپانیای گەردین گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت، بەردەوامە و تیمەكان بەم هەینییە لە ئاستی گوندەكانی باقلان و بێستانە سەرقاڵی قیركردنن.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو 11 كیلۆمەتری رێگاكە بەڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە.

رۆژانە لەم رێگایەدا، 600 كارمەند بە 250 ئامێری جۆراوجۆری رێگاوبان كاری تێدا دەكەن.

پێداچونەوە: هەژان هادی