هەواڵگری عێراق وا دەڵێت
لە سلێمانی و کەرکوک دوو “تیرۆرست” دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە سلێمانی و کەرکوک دوو کەسیان بە تۆمەتی “تیرۆر” دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهاوکاری لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی کەسێکیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد کە بەگوێرەی مادەی یەک و چواری سزادان تۆمەتبارە بە تیرۆر و فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە
لە سەنتەری شاری کەرکوکیش “تیرۆرستێکی ترسناک”، بە هاوکاری هێزەکانی کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە و و هێزە رەشەکەی فەرماندەی پۆلیس دەستگیر کراوە.
پێشتریش لە رێکەوتی 8.5.2024، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هاوپەیمانان ئەنجامداوە و سێ “تیرۆرست”ـیان دەستگیر کردووە.