باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: راگەیاندنی دادگا
سکاڵا لەسەر کێ کراوە؟
دادگای فیدڕالیی عێراق له بارهی سێ موچهی ساڵی رابردوو بڕیاری دا
وریا فەتاح
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئهمڕۆ سێشهممه لە بارەی چارهنووسی سێ موچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا و رایگەیاند، بابەتەكه لە تایبەتمەندییهكانی دادگەكهدا نییە.
فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2023 دا، لە کۆى 12 موچە تەنیا 9 موچەیان وەرگرت، حکومەتى هەرێم و وەزارەتى داراییەکەى رایانگەیاند، چارەنووسى ئەو سێ موچەیەى دابەش نەکراوە، لە ئەستۆى حکومەتى عێراقییە.
سکاڵا لەسەرکراوى ئەو دۆسیەیە هەریەک لەمانەن، سەرۆک وەزیرانى حکومەتى ناوەندى، سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم، وەزیرى دارایى عێراق و وەزیرى دارایى هەرێم.
لەسەر ئەو بابەتە، پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە 964ـى وت،”جارێ هیچمان نییە”.