سلێمانی
پاڵەوانێتی جیهانی بۆ لەشجوانی بەڕێوەچوو
964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
ئەمڕۆ پاڵەوانێتی جیهانی لەشجوانی بە بەشداری یاریزانانی 10 هەڵبژاردەى جیهان لەسلێمانی بەڕێوەچوو ، جێگری سەرۆكی یەكێتی لەشجوانی عێراق دەڵێت، دوای 42 ساڵ پاڵەوانیەتییەكە گەڕایەوە عێراق.
پاڵەوانێتییەكە بۆ سەرجەم ئاستەكانی گەنجان و پێشكەوتوان و بەتەمەنەكانە و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
سوركێو محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی لەشجوانی عێراق بە 964ـى وت،ئەم پاڵەوانێتییە جیهانیە و لەژێر سەرپەرشتی یەكێتی جیهانی لەشجوانی IFBB هەر ساڵەو لە وڵاتێك بەڕێوەدەچێت، ئەمە دووەم جارە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و لەساڵی 1972 تا ئەمساڵ پاڵەوانێتییەكە لە عێراق ئەنجام نەدراوە.
“لەڕووی كارگێڕییەوە 21 وڵات بەشدارەو وەكو یاریزانیش 10 هەڵبژاردە، كە ئەمانەن (ئەردەن، میسر، فەلەستین، لوبنان، سعودیە، ئێران، ئیماڕات و سوریا) ئامادەی پاڵەوانێتییەكەن”، سوركێو محەمەد وای بە 964 وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح