کێشەکە بۆ پەنابەرانی هەرێمە لە ئەوروپا
منداڵانی بێسەرپەرشتیش دەبنە خاوەنی پاسپۆرت
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەرکردنی پاسپۆرت بۆ خوار 18 ساڵ هەمیشە پێویستی بە ئامادەیی باوکیەتی بەڵام ئێستا منداڵانی بێ سەرپەرشتیش دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت و فەرمانبەرێک رۆڵی باوکیان بۆ دەگێڕێت.
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو منداڵ و مێردمنداڵانە لەلایەن دادگاوە کەسێکیان بۆ دەستنیشان دەکرێت یان فەرمانبەرێکی خانەی بێسەرپەرشتان رۆڵی باوکیان بۆ دەگڕێڕت و دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت.
دەشڵێت تا ئێستا نزیکەی 1800 پاسپۆرتی هاوڵاتیان لایانە و نایەن وەری بگرنەوە ئەسڵەن تیایدایە ئەوەنە کۆن بووە دەبێت یەکسەر نوێی بکاتەوە.
سەبارەت بەو مەترسییەی کە لەسەر هەر پەنابەرێک هەیە لە ئەوروپاوە دەگەڕێتەوە هەرێم عەمید سالار ئاماژەی بەوەکرد، لە فڕؤکەخانەکانی هەرێم مۆر دەدرێت لە پاسپۆرت بۆیە کە دەگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان پێیان دەڵێن ئەوەنییە کێشەتان نییە بۆیە هەندێک جار مافی پەنابەرێتیان لە وەردگیڕێتەوە.
هەر لەسەر ئەو کەیسە وتی، ئێستا لە عێراق مۆر نەماوە و تەنیا بە دەرگای کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنی دەپەڕێتەوە، بەڵام هێشتا ئەو سیستەمە لە هەولێر و سلێمانی کاری پێناکرێت و هەر مۆر دەدرێت لە پاسپۆرت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی