کەسوکاریان خەڵکی تەلەعفەرن
روفاتی سێ سەربازەکە لە چیای کۆدۆ هەڵگیرایەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
روفاتی سێ سەربازەکەی شەڕی ئێران و عێراق لە بناری چیای کۆدۆ هەڵگیرایەوە و دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە بە 964ـی وت، “لە دوای سێ مانگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.7.2026 روفاتی سێ سەربازەکە هەڵدەگرنەوە، لەبەر ئەوەی ملوانکەیان لە ملدا بووە و ناویان لەسەر نوسراوە، کەسوکاری دوو گۆڕیان دۆزراوەتەوە و خەڵکی تەلەعفەرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رێکارە یاساییەکان لە بەغدا، روفاتەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری