بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار

پرۆژەی دروست کردنی 118 شەقام لە ناوچەیەکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

964+

توانا نەقی

پرۆژەی دروستكردنی 118 شەقام لە ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیڕەش لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

پارێزگای هەلێر بڵاویکردەوە، شەقامە ناوخۆییەكانی ناوچەی پەرەپێدانیان لە نزیک گوندی پیرەش، یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی خزمەتگوزاریی لە شاری هەولێر و زیاتر لە 60 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەکات تاوەکو بەخێرایی کارەکانی بەکۆتابێت.

ئاماژە٤ بەوەشکراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیانی سنوورەكە قەرەبوو كرانەوە بە تاپۆ، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سێ بکەن، بۆ ئەوەی رێگەپێدانی دروستكردنی خانوویان پێ بدرێت و دەستبكەن بە دروستكردنی خانووەكانیان.

پرۆژەی دروستكردنی (118 شەقام) لە ناوچەی پەرەپێدان بە گوژمەی 2 ملیار و 220 ملیۆن و 628 هەزار دینار، لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

ئێستا کاری رێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت، بڕگەیەكی تری پرۆژەكەش بریتییە لە کاری دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر و دروستکردنی عەمباری ئاو.

شارەوانی هەولێر لە هەفتەیەکدا چەند پرۆژەی خستووەتە بو...

شارەوانی هەولێر لە هەفتەیەکدا چەند پرۆژەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە؟