بەردێکی قورسی هەڵگرتووە و نرخەکەی چوار ملیۆن و نیوە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

هەرچی جۆری بەردی گرانبەهایە لە فێستیڤاڵی هەریر ریزی کردووە و دەڵێت: بۆ جوانکاری بەکاریدەهێنن و گرانترینیان بایی پێنج تا شەش ملیۆن دینارە.

لە ئێستادا بەردە گرانبەهاکان لەناو بەشێک لە هاوڵاتیان گرنگی و بایەخێکی زۆری هەیە، جگە لە جوانکاری وەک سەرچاوەیەکی وزە بەکاریدەهێنن، ئەم فرۆشیارەش دەڵێت؛ بۆ هەموو کەس دەست نادات و هەندێکیان نرخیان گرانە، بەڵام لە کوردستان بەردی زۆر باشمان هەیە و داوا دەکەم ئەوانەی خۆمان نەنێرن بۆ جنوب.