بە مەبەستی تەرخانکردنی دارایی

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم رادەستی سودانی کرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لیستی مامۆستایانی وانەبێژی رادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بە مەبەستی تەرخانکردنی دارایی.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە و نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژی رادەستکردووە، سەبارەت بە تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین”.

پێشتر، عەلی رەئوف، كه‌ وه‌ك نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆی ناساندووه‌، بە 964ـی راگەیاند، ناوی 37 هەزار و 700 مامۆستای وانەبێژ نێردراوە بۆ بەغدا و چاوەڕێی وەڵامی بەغدان بۆ دامەزراندنی ئەو وانەبێژانە.

لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سودانی، ئالان حەمەسەعید باسی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە رێککەوتنی عێراق – چین کردووە و وتویەتی تا ئێستا پشکیان لەو رێکەوتنە وەرنەگرتووە و “نووسراوێکی دیکەمان پێشکەشکردن بە مەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی پەروەردەیی نوێ”.

لە بارەی خوێندنی قوتابخانەکانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاندووە، ئامادەییان نیشان دا بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندنی ئەو قوتابخانانە.

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەست...

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەستی دامەزراندن