بۆ جارى دووەم

هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی ئایکۆنی نیشتمانی عەرەبی پێبەخشرا

پەری ساڵح

هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی ئایکۆنی ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی پێبەخشرا.

لە رێورەسێکی تایبەتدا لە هەولێر فێستیڤاڵی دابەشکردنی باشترین ئایکۆنەکان بەڕێوەچوو، بۆ دووەمین جار هەڵکەوت زاهیرى ئاوازدانەر خەڵاتی ئایکۆنی نیشتمانی عەرەبی پێبەخشرا و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی،”بێگومان خۆشحاڵم و ئەمە یەکەمین جار نییە، جیا لەمە پێشتریش وەک باشترین ئاوازدانەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەڵاتکراوم و ئەمە جۆرێکە لە رێز و قەدر بۆ کارەکانمان وەک هونەرمەندێک”.

هەڵکەوت زاهیر، یەکێکە لە ئاوازدانەرە دیارەکانی هەرێمى کوردستان، جگە لە هونەرمەندانی کورد کاری ئاوازدانانى بۆ چەندین هونەرمەندی عەرەب و فارسیش داناوە.