رێنمایی و خۆپارێزى
له دهۆك هه‌فته‌ى ڤێتێرنه‌رى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى دهۆك هه‌فته‌ى ڤێتێرنه‌رى به‌ڕێوه ده‌بات و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رچی په‌یوه‌ندی به بوارى ڤێتێرنه‌رى هه‌یه رێنمایی و خۆپارێزی پێویستیان پێده‌درێت.
ئه‌مڕۆ ده‌ست به یه‌كه‌مین رۆژى ئه‌م هه‌فته‌یه له دهۆك كرا‌و تیایدا بانگهێشتى ته‌واوى پزیشكانى ئه‌م بواره كران و پزیشكه خانه‌نشین بووه‌كانیشیان خه‌ڵات كردن.
ئه‌مین ئامێدی، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به 964ـى وت، له‌م هه‌فته‌یه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌وانه‌ش سبه‌ینێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێنى فرۆشتنى باڵنده و ماسی جوانكارییان هه‌یه له هۆڵێك كۆده‌كرێنه‌وه و رێنمایی پێویستیان له‌باره‌ى كاره‌كه‌یانه‌وه پێده‌درێت.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ته‌واوى گۆشتفرۆش و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵى ماڵین كۆده‌بینه‌وه و رێنمایی پێویست بۆ پاراستن ئاژه‌ڵ و خۆپارێزیان پێده‌ده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌رتى په‌روه‌رده قسه‌یان كردووه كه تیمه‌كانیان سه‌ردانى چه‌ندین ناوه‌ندى خوێندن بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى رێنمایی جۆراوجۆر بده‌نه قوتابیان.
هه‌موو ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ڤێتێرنه‌رى دهۆك ئه‌نجامیان ده‌دات و دوواین چالاكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شیان هه‌ڵمه‌تى فراوانى سۆشیاڵ میدیایە كه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵكى رێنمایی بكه‌ن.