مانگێکە ون بووە
تەرمی گەنجێک لە رووباری دیجلە لە خانکێ دۆزرایەوە
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمڕۆ شەممە، تەرمی گەنجکی ونبوو لە رووباری دیجلە لە ناحیەی خانکێ دۆزرایەوە، كه ماوه‌ی مانگێكه ون بووه.
بە پێی زانیارییەکانی 964ی، گەنجه‌كه تەمەنی 15 ساڵه ، لە 20ی ئاداری رابردوو لە ماڵ دەرچوو و نەگهڕاوهتەوە، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانی دۆزرایەوە.
زەردەشت شێخ شام‌و، بەرێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ی وت، دوای مانگێک لە دیارنەمانی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تەرمی گەنجێکی ونبوو لە رووباری دیجلە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانیی دهۆکه‌وه دۆزرایەوە.
وتیشی، ئێستا تەرمی گەنجەكه لە پزیشکی دادی دهۆکە و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێته‌وه.
به‌پێی دوایین گرته‌ڤیدیۆ كه 964 ده‌ستی كه‌وت و بڵاویكرده‌وه، گه‌نجه‌كه به ته‌نیا لە شه‌قامی گەڕەکێکدا به‌ره‌و خوار ده‌ڕوات و ئه‌و كات وتیان بەرەو ئاوى رووبار‌ى خانکێ دەچێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا