لە رێگای شێخان

بارهەڵگرێک وەرگەڕاو شۆفیرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لە رێگای ئەلقوش- شێخان وەرگەڕاو بەهۆیەوە گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

بارهەڵگرەکە نەوتی خاوی بارکردبوو لەکاتی وەرگەڕانی سوتەمەنی ناو بارهەڵگرەکە رژا و بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان ئەوە هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکە بووە.

سەرچاوەیەک لە هاتووچۆی قەزای شێخان بە 964ی وت، ئەو بارهەڵگرە لەنزیک گوندی “بێ بان” وەرگەڕاوە و دواتر ئاگری گرتووە و شۆفێرەکەی خەڵکی کەڵەکچیە و  گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەهێزی ئاگرەکە بەجۆرێکە نەتوانراوە تەرمی شۆفێرەکە دەربهێنرێت.

لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە بوون و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک پێنج کاتژمێر رێگای دەربەندیخانی ...

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک پێنج کاتژمێر رێگای دەربەندیخانی داخست