عەیار 9 هەرزانترە و بازاڕی گەرمە
ئەوانەی دوێنێ زێڕیان کڕی ئەمڕۆ 30 هەزار دینار قازانج دەکەن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمرۆ دووشەممە 15.6.2026، نرخی زێر زیاتر خۆی گران کرد، ئەوانەی دوێنێ کڕیوویانە، ئەمڕۆ بە 30 هەزار خێر دەتوانن بیفرۆشنەوە، ئەوانەشی تازە دەیانەوێ بیکڕن لەسەریان هەمان بڕ گران بووە.
ئەویش بۆ عەیاری 21.
حاجی فەرهاد عارف زێرنگرە لە بازاڕی هەولێر ئەو بە 964ی وت، دوێنی عەیار 21 مان بە 920.000 فرۆشتووە ئەمرۆ گەر ئەوكەسانەی دوێنی زێریان كڕیی بۆمان بهێننەوە بە 940.000 دەمانەوێت.
بەمەش، زێر بۆ ئەمرۆ 30 هەزاری هاتووەتە سەر نرخەکەی، ئەو وتی، ئەمەش وایكردووە خواستیش كەم بێت لەسەری، بە پێچەوانەوە ئێستا زێری عەیار 9 پەیدا بووە و هاتووەتە بازاڕ نرخی مسقاڵێكی لە سەروو 400 هەزار دینارەوەیە.
لەبارەی مامەڵەیان لەگەڵ تازە زاوا و بووکەخان، ئەو دەڵێ، چەندین جار بووك و زاوا هاتوون ئێمە ساردمان كردوونەتەوە لەسەر مەسەلەی زێر كڕین كە بە رێژەیەكی كەمیش بێت رازی بن، چونکە گۆڕانکاری نرخ وای کردووە، ئەو بڕە پارەی پێشتر 10 مسقاڵت پێ دەکڕی، ئێستا دەتوانی تەنیا 5 مسقاڵی پێ بکڕی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا