هاوکارییەکانى مانگى رەمەزان لە زاخۆ
15هەزار و 50 خێزان لێ سودمەند بوون
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئیدارەی زاخۆ کوتایی بە بەرنامەکانی مانگی رەمەزان هێنا، لەو ماوەیەدا 50 خێزان یەکەى نیشتەجێبوونیان پێدرا و هەزاران خێزانیش هاوکارى مادى کران.
رۆژى یەکشەممە، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ لە کونگرەیەکی روژنامەوانیدا کوتایی بە بەرنامەکانی ئیدارەی زاخۆ هێنا بۆ مانگى رەمەزان و تێیدا ئاشکراى کرد، لەو مانگەدا 50 خێزان یەکەی نێشتەجێبوونیان وەرگرت و پێنج هەزار خێزان هاوکاری مادی و 10 هەزار خێزانیش ئازوقەی پێویستیان وەرگرت.
لە رەمەزانى ساڵى رابردوودا، ئیدارەى زاخۆ 30 یەکەى نیشتەجێبوونى بۆ کەمدەرانەتان دابین کرد و هاوکارى سەدان خێزانى دیکەى کەمدەرامەتیش کرا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح