گه‌رمیان رووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێته‌وه
“تووشبووی مادده‌ی هۆشبه‌ری كریستاڵ چاره‌سه‌ری نییه”
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
ئەمڕۆ دووشەممە 2.11.2026 دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەری لە گەرمیان راگەیاند و دوو پانێڵی ئەنجام دا، شاره‌زایه‌كی بواره‌كه‌ش ده‌ڵێت، تووشبووی مادده‌ی كریستاڵ تا ئێستا چاره‌سه‌ری نییه.
چالاک محێدین، مامۆستای زانکۆ و یەکێک بوو لە پانێلیستەکان، بە 964ى وت، “کوردستان بووەتە ناوچەی تێپەڕبوونی ماددەی ھۆشبەر، ئەوەشی کە زۆر بڵاوە لە کوردستان جۆری کریستاڵە”.
“تووشبوی کریستاڵ چارەسەرکردنیشی قورسە و تا ئێستا چاره‌سه‌ری نییه، چونكه ئەو مادانەی تێیدا بەکاردێت ھەمووی زۆر پیس و ژەھراوین، له‌وانه له تیزابی ناو باتری و رۆنی برێكی ئۆتۆمبێلدا هه‌یه”، چالاک محێدین وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی چارەسەر بەپێی رێنمایی و قۆناغ بە قۆناغ وەردەگرن له چه‌ند جۆرێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر، زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە ماددەی ھۆشبەر بەکاربھێننەوە، چونكه ئازارێكی زۆر به‌هۆی ئه‌و ماددانه‌وه ده‌بینن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا