دیمه‌نی ئێسكى یه‌كێك له گۆڕه‌كان ... وێنه‌كان: سۆشیاڵ میدیاى گوندى ماویلیان
داوایان كردووه شوراى بۆ دروستبكرێت
ئیسكوپروسكى گۆڕستانێكى گوندى ماویلیان ده‌ركه‌وتوون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گۆڕستانه دێرینه‌كه‌ى گوندى ماویلیانى سه‌ر به قه‌زاى رواندز پێویستى به دروستكردنى شورا هه‌یه بۆ چوارده‌ورى، چونكه له به‌شێكی گۆڕه‌كانیدا ئێسكوپروسك ده‌ركه‌وتوون.
گۆڕستانی (مەلا حەسەن) یه‌كێك له كۆنترین گۆڕستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى رواندزه دانیشتوانى گونده‌كه‌ش نازانن مێژووه‌كه‌ى بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كاتێك رێگاى هاتوچۆ بۆ ئه‌و گونده دروست ده‌كرێت ئه‌و گۆڕستانه ده‌بێته دوو به‌ش و به‌هۆى بارانی چه‌ند ساڵه‌ش ئێسكوپروسكى به‌شێك له گۆڕه‌كانى لێ ده‌ركه‌وتوون.
مشیر حه‌سه‌ن، موختاری گوندى ماویلیان به 964ـى وت، به‌وه ئاگادارن كه ئێسكوپروسكی به‌شێك له گۆڕه‌كان ده‌ركه‌وتوون و ماوه‌یه‌كیشه داوایان كردووه شوراى به‌ده‌وردا دروست بكرێت.
وتیشی “داواكاریمان ئاڕاسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردووه و ئێستاش نووسراوى داواكارییه‌كه‌مان له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه و چاوه‌ڕێین بۆمان جێبه‌جێ بكرێت”.
به‌قسه‌ى موختارى ئه‌م گونده له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1979 رێگاى سه‌ره‌كى بۆ گونده‌كه‌یان هاتووه دوو له گۆڕستانه‌كانیان به‌ر رێگاكه كه‌وتوون كه یه‌كێكیان ئه‌م گۆڕستانه‌یه.
باس له‌وه‌شده‌كات ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ئه‌م گۆڕستانه به‌هۆى نه‌مانى شوێن بۆ گۆڕهه‌ڵكه‌ندن مردووى لێ نانێژرێت و گۆڕستانێكی دیكه‌یان هه‌یه بۆ مردووه‌كانیان.